30 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ئاماژە: ئەم وتارە بیرو ڕای نووسەر و بیرمەندان و خاوەن ڕاکان دەتوانن بۆچوونی خۆیان لە سەر بنوسن. نووسەریش خۆی بەرپرسیارە.

    پێشه‌کی:

    له‌و وتاره دا ده‌مه‌وێ باس له سه‌ر هۆی دره‌نگ سه‌رهه‌ڵدانی وێژه‌ی کوردی بکه‌م. دڵنیام که گه‌لێک هۆکار ده‌ستیان وه‌ یه‌ک داوه که ئەم دوخەیان لە مێژوی کورددا به‌رهه‌م هێناو ئه‌م باسه سه‌ری زۆر درێژه و قسه‌شی زۆر لێ ئه‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشک باوێژمه ‌سه‌ر یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌م بارودۆخ و ئاکامه که له باری ناسین ناسی و پێک هاتنی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن بایه‌خێکی تایبه‌ته. کۆمه‌ڵگای کوردی له بەر ئه‌وە کە سه‌رده‌مێکی زۆر درێژ له ژێر کاریگەری کەلتوری عه‌ره‌بی بوە له ڕوانگەی میژوی ئه م کەلتورەوە بۆ خوی ئه ڕوانێت. بگرە لە تيبینیەکی نەرێنی دا خۆبروایی خۆیشی دۆراندوه.

    نووسه‌ر:
    ئیدریس ئه‌مینی